ئێران بە وڵاتی هەڵبژاردنەکان ناسراوە. لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بە درێژایی زیاتر لە 4 دەیەی ڕابردوو، لانیکەم ئێران هەموو ساڵێک هەڵبژاردنێکی تێدا کراوە.
ئەگەر پڕوپاگەندەی دژبەرانی شۆڕشی ئیسلامی و دوژمنانی گەلی ئێران بە لاوە بنێین، دەتوانین بڵێین کە ئێران یەکەم وڵاتی ناوچەکەیە کە دەنگی خەڵک ڕاستەوخۆ لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیاندا کاریگەری هەیە.
لە وڵاتانی عەرەبی شتێک بە ناوی هەڵبژاردن نییە و تاقمێکی دەسەڵاتدار بە بۆنەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە دەسەڵاتدان و هەتا هەتایە بە خۆیان و کوڕ و نەوەکانیان حوکمی ئەو وڵاتانە دەکەن.
لە وڵاتێکی وەک تورکیا ڕێگا نادات کورد بە زمانی خۆی قسە بکات. هیچ کوردێک پلە و پۆستی حکومی وەرناگرێت و ئەندام پەرلەمانەکانیش ئەگەر بە یەک وشە باسی کورد و خەڵکەکەیان بکەن بە دەیان دۆسیەیان لە دادگاکاندا بۆ دەکرێتەوە.
بەڵام لە ئێران کورد لە پلە و پۆستە باڵاکاندا دەبینرێن. ئەندام پەرلەمانە کوردەکان بە جلوبەرگی کوردی لە هۆڵی پەرلەمان بە زمانی کوردی قسە دەکەن. کورد ئازادانە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات و دەیان نموونەی دیکە.
ئێستا کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران چووەتە خولی دووەمەوە، خەڵک بە گڕ و تینێکی زیاترەوە بەشداری دەکەن و لە هەینی داهاتوودا چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن.
ئێران وڵاتێکی خاوەن سیستەمی سیاسییە و ڕێبەرێکی زانای هەیە کە لە سەرجەم قۆناغە دژوارەکاندا ڕۆڵی ڕزگارکەری ئەم خاک و نیشتمانەیان هەبووە. لە پاش ڕووداوی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڕێکانی، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ماوەی چل ڕۆژدا بەڕێوەچوو و وڵات تووشی هیچ کێشە و ئاستەنگێک نەبووەتەوە. ئەمەیە هێز و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە هێزێکی گەورەی ناوچەکە دەناسرێت.