بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر محەممەد ئەبو سەلیمە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای غەززە ڕۆژی دووشەممە 1 ی تەمموزی 2024 لە گەڵ 50 دیلی دیکەی فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئازاد کرا.
ناوبراو لە لێدوانێکدا تاوان و دڕندەیی زایۆنیستەکانی بەم شێوازە گێڕاوەتەوە:
دیلە فەڵەستینییەکان لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا لە دۆخێکی دژواری جەستەیی و دەروونیدان.
ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە جێی چارەسەرکردنی نەخۆشە توشبووەکانی شەکرە، قاچیان دەبڕێتەوە.
تیمە پزیشکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەنگاوێکی دژ بە یاسا مرۆڤدۆستانەکان، هێرش دەکەنە سەر دەستبەسەرکراوان.
ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ هیچ تاوانێک دیلە فەڵەستینییەکان دەیان جار دەباتە دۆخی مەرگەوە.
لێپرسینەوە لە دیلە فەڵەستینییەکان بە بەردەوامی دەکرێت.
هێزەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی وەک تەرم مامەڵە لە گەڵ گیراوانی فەڵەستینیدا دەکەن و تەنانەت پزیشکەکانی ئەو ڕژێمەش ئەشکەنجەیان دەدەن.
ڕووخاندنی نەخۆشخانەی شیفا بە واتای لەناوبردنی سیستەمی تەندرووستیی غەززە بووە و ئەمەش ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای شەڕەکەوە بووە.
داگیرکاران ڕۆژانە هێرشیان دەکردە سەر دیلە فەڵەستینییەکان و بەردەوام ئەشکەنجەی ئەوانیان دەدا.
هیچ ڕێکخراو و دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی لە ماوەی گرتنمان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، لە گەڵ ئێمە کۆنەبووە و موڵەتی چاوپێکەوتنی پارێزەریشمان نەبووە.
ئاو و خۆراک بە کەمترین ڕێژە بە دیلە فەڵەستینییەکان دەدرێت و ڕۆژانە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە ئەشکەنجە دەدرێن.
دیلەکانی فەڵەستین بە گشتی 30 کیلۆ کێشیان لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا دابەزیوە.
بە سەگی پۆلیسی هێرش دەکرێتە سەر دیلە فەڵەستینییەکان و بۆ ماوەی دوو مانگ بەدەر لە حەبێک ڕۆژانە هیچ خواردنێک بەوان نەدەدرا./.