بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک لە شارەزایانی بواری تەندرووستی دەڵێن کە بیبەری توون توخمە بچووکە سوودبەخشەکانی تێدایە. هەروەها بیبەر بە چەندین شێوە بەکار دەهێندرێت وەک بیبەری وردکراو و بیبەری توون کە هەموویان سوودیان بۆ جەستە هەیە.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بیبەری توون دەتوانێت سوودی هەبێت لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بەکتریاکانی هێلیکۆباکتێر پایلۆری و بەرزکردنەوەی بەرگری پەردەی گەدە بەرامبەر بە ژینگەی ترش.
هەروەها دەڵێن کە لە ئێستادا بیبەری توون لە جیاتی شیر بەکار دێت وەک بەشێک لە پێشنیارەکانی خۆپاراستن لە هەوکردنی گەدە بە برینی گەدە، لە بەر ئەوەی کە کاپسایسینیان تێدایە کە سوڕی خوێن باشتر دەکات.
شارەزایانی بواری تەندرووستی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بە دەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنن و ئەو کەسانەی هەست بە ناڕەحەتی دەکەن لە کاتی خواردنی بیبەری توون دا، خۆیان لە زیادکردنی بەهاراتەکان بۆ خۆراکەکانیان بە دوور بگرن.
ئاماژە بەوەش دەکەن کە بەهاراتەکانی وەک بیبەری توون و زەنجەفیڵ ڕەنگە نەبنە هۆی هەوکردنی گەندە بەڵام ڕەنگە ببنە هۆی دڵەکزێ و کێشەی هەرسکردن.
ئەو شارەزایانە پشتڕاستی دەکەنەوە کە بەهاراتە تیژەکان مەترسیدار نین و بە هیچ شێوەیەک کاریگەرییان لە سەر گەدە نییە./.