بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارەقکردنەوە مادەی ئەندرۆفین لە مێشکدا دەردەکات کە وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە باشی و دڵخۆشی بکات. هەروەها ئەو کەسانەی کە بە بەردەوامی ڕاهێنان دەکەن، کاتێک ڕاهێنانەکەیان تەواو دەکەن، هەست بە دڵخۆشی زیاتر دەکەن.
هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، ئارەقکردنەوە دەتوانێت ئازاریش کەم بکاتەوە، کاتێک مێشک ئاماژە بە دەردانی ئەندرۆفین دەکات، هەر بەشێکی جەستە کە هەست بە ئازار یان ناڕەحەتی بکات دەیکاتە ئامانج و وەک ئازارشکێنێک وایە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە پێی چەندین توێژینەوە، ئارەقکردنەوە چەندین سوودی هەیە بە تایبەت بۆ شێدارکردنەوەی پێست و هاتنە دەرەوەی ژەهر لە ڕێگای کونیلەکانی پێستەوە، هەروەها کوشتنی بەکتریاکانی سەر پێست کاتێک نۆ ماوەیەکی کەم لە سەر پێستەکە دەمێنێتەوە./.