بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو هۆکارانەی وا دەکەن کەسێک بەردەوام تووشی بیرچوونەوە ببێت، بریتین لە:
زیادبوونی تەمەن و چوونە ناو تەمەنی پیرییەوە.
گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کە وا دەکات تەنانەت شتە سادەکانی ڕۆژانەشی لە بیر بچێتەوە.
کەمخەوی و باش نەخەوتن لە شەواندا.
نەخۆشی درێژخایەن وەک شەکرە، دڵ و جەڵتەی مێشک.
بەکارهێنانی هەندێک دەرمان یان چارەسەری کیمیایی.
بەرکەوتنی زیان بە سەر.
لە چ کاتێکدا بیرچوونەوە مەترسیدار دەبێت؟
بیرچوونەوەی بەردەوام نابێتە بەڵگە لە سەر ئەوەی کە دۆخی تەندرووستی کەسێک خەراپە بەڵام ئەگەر لە گەڵ لەبیرچوونەوەدا میزاجی کەسەکە تێک بچێت، یان کەسایەتیی بگۆڕدرێت، تەنانەت کارە سادەکانی ڕۆژانەی بیر نەهاتەوە، باشتر وایە پشکنین ئەنجام بدات./.