بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە شەڕێکی هەمەلایەنە لە دژی لوبنان و بزوتنەوەی حزبوڵڵا، ئەنجومەنی هاوئاهەنگی خۆڕاگریی عێراق جەختیکردووەتەوە کە ئەگەر ئەم هەڕەشانە بکرێتە کردار، ئاست و کوالیتی کردەوە سەربازییەکانی ئەوانیش بەرزتر دەبێتەوە.
ئەو دامەزراوەی خۆڕاگریی عێراق، بە ئاماژە بەوەی کە لە ئەگەری ئەم هێرشە، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا بۆ هێزەکانی خۆڕاگری، ڕایگەیاندووە کە کوشتاری خەڵکی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە پشتیوانی ئەمریکا دەکرێت.
خۆڕاگریی عێراق جەختیکردووەتەوە کە دەبێت لە بەرامبەر تاوان و کوشتارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئەو ڕژێمەدا ئاسایی کردووەتەوە، هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە و بەهێز بوونی هەبێت.
قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ئەمریکا درێژە بە پشتیوانییەکانی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بدات و زایۆنیستەکان هێرش بکەنە سەر لوبنان و حزبوڵڵا، ئەمریکا دەبێت ئەوە بزانێت کە بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە و عێراق دەکرێنە ئامانج./.