بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام زەکی یەک ڕۆژ پاش سەردانەکەی بۆ بەیروت ڕایگەیاند کە ئەو دامەزراوەیە چیتر حزبوڵڵای لوبنان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناناسێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە بڕیارەکانی پێشووی کۆمکاری عەرەبیدا حزبوڵڵای لوبنان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندرابوو و ئەمەش بووە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکان.
حسام زەکی ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی لەو بڕوایەدابوون کە هەڵسووکەوتی وەها کاریگەری نییە و هیچ گرووپ و ڕێکخراوێک وەک تیرۆریستی ناناسرێت.
کۆمکاری عەرەبی لە ئاداری 2016، حزبوڵڵای لوبنانی خستبووە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان./.