بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 28 ی حوزەیرانی بڵاو کردەوە. بە پێی ئەوەش:
مەسعود پزشکیان 10 ملیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگ
سەعید جەلیلی 9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگ
محەممەد باقر قاڵیباف 3 ملیۆن و 383 هەزار و 340 دەنگ
مستەفا پورمحەممەدی 206 هەزار و 397 دەنگ یان بە دەست هێنا.
بە پێی ئەوەی کە هیچ کاندیدێک لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە نیوە کۆ یەکی دەنگەکان بە دەست بێنێت، پرۆسەکە دەچێتە گەڕی دووەمەوە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت./.