بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ کار لە سەر ڕێکەوتنێکی گەورە لە گەڵ ئێران دەکات.
لێدوانەکەی زاخارووا لە کاتێکدا کە کە ئەندری ڕودینکۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند مۆسکۆ چاوەڕوان دەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەش لە گەڵ ئێران واژۆ بکات، دەقی ئەو ڕێکەوتنەش تەواو بووە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا واژۆ بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کانوونی دووەمی 2024 ڕایگەیاندبوو کە ڕێکەوتنێکی نوێ لە نێوان مۆسکۆ و تاران واژۆ دەکرێت کە پیشاندەری بەرزبوونەوەی کەم وێنەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەبێت./.