بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە کاروباری موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامیدا دەستێوەردانی هەیە و سیاسەتەکانی بە سەر ئەواندا دەسەپێنێت و هەموو ئەمانەش لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ڕژیمی زایۆنیستییە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا ستەمکاری سەردەمە و دەیەوێت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی سیاسەتەکانی بە سەر موسڵماناندا بسەپێنێت و ئەمەش گەورەترین مەترسییە لە سەر موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی.
حوسی وتی: بەشێک لە وڵاتان و ڕژێمەکان پێشوازی لە ئەمریکای ستەمکار دەکەن و دەیانەوێت ستەمکاران بە سەر موسڵماناندا زاڵ بکەن.
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری گەلی یەمەن لە بەرامبەر ئەمریکا و بەریتانیا کردەوە./.