بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئامادەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینی نییە و موڵەتی ئەوەش نادات دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ئیدارەی غەززەی لە ئەستۆ بێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە 7 بەرەی حەماس، حزبوڵڵای لوبنان، ئەنساروڵڵای یەمەن، گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق، سوریا، کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین و ئێران شەڕ دەکات.
نتانیاهۆ ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە لە لایەن ئێرانەوە بە ئامانجی لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوە دەبرێت./.