بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین ئاماری تایبەت بە وزەی جیهان پیشان دەدات کە وەبەرهێنانی کارەبای ئێران لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 4.3 بەراورد بە ساڵی 2022 گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 382.9 تراوات کاتژمێر.
ئێران لە ساڵی پێشووتریش 367.1 تراوات کاتژمێر کارەبای بەرهەمهێنابوو.
گەشەی وەبەرهێنانی کارەبای ئێران لە ساڵی 2023 دوو هێندەی مامناوەندی گەشەی وەبەرهێنانی کارەبا لە جیهاندا بووە.
کۆی گشتی وەبەرهێنانی کارەبای جیهان لە ساڵی 2023 29924 تراوات کاتژمێر بووە کە بەراورد بە ساڵی پێشووی لە سەدا 2.5 گەشەی هەبووە.
بە پێی ئەو ئامارە لە سێ ساڵەی تەمەنی کابینەی سێزدەیەمی ئێران بە سەرۆکایەتی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، وەبەرهێنانی کارەبا لە سەدا 13.5 زیادی کردووە./.