جام کوردی:
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه که ڕووسیا به نیازه، گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بکات که تێیدا له‌شکرکێشی تورکیا بۆ خاکی عێراق ئیدانه ده‌کرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری سکای پرێس، سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار به په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاندووه که ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه که ڕووسیا به نیازه گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بباته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تا له‌شکرکێشی ئه‌نکه‌ره بۆ خاکی عێراق ئیدانه بکرێت.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕایگه‌یاند له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق سه‌باره‌ت به مافی به‌غدا له به‌کارهێنانی سه‌رجه‌م ڕێ و شوێنه‌کانی پێویست به له‌شکرکێشی تورکیا بۆ خاکی وڵاته‌که‌ی وتووێژ کراوه و ئاماژه‌شی به‌وه داوه که ئه‌گه‌ر تورکیا هێزه‌کانی له عێراق نه‌کشێنێته‌وه، به‌غدا له یه‌که‌م هه‌نگاودا سکاڵا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌کات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕایگه‌یاند که نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیی سه‌باره‌ت به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق له لایه‌ن سوپای تورکیاوه ڕاده‌ستی باڵوێزی ئه‌نکه‌ره له به‌غدا کردووه. له‌و نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه که عێراق بژارده‌ی جۆربه‌جۆری له به‌رده‌ستدایه وه‌ک سکاڵا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و قایل کردنی ئه‌نکه‌ره به‌وه‌ی که ڕێز له سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بگرێت.
ڕۆژی هه‌ینی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا به چه‌کی قورسه‌وه هاتنه نێو خاکی عێراق و له بنکه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه له 30 کیلۆمه‌تری شاری موسڵ جێگیر کراون. له یه‌که‌م قۆناغدا 130 سه‌ربازی تورک گه‌یشتنه ئه‌و بنکه‌یه، به‌ڵام به پێی ڕاپۆرته‌کان له دواییدا ئه‌و هێزانه ژماره‌یان گه‌یشته 400 که‌س و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که 1200 سه‌ربازی تورک له‌و دیوی سنوری نێوان تورکیا و عێراق خۆیان ئاماده‌ی هاتنه ناو خاکی عێراق ده‌که‌ن. سه‌رچاوه‌کان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌نکه‌ره به نیازه ژماره‌ی ئه‌و هێزانه بۆ 3000 سه‌رباز به‌رزتر بکاته‌وه. تورکیا ڕایگه‌یاندووه که هێزه‌کانی به ئاگاداری به‌غدا و هه‌ولێر و به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هاتوونه‌ته عێراق، بابه‌تێک که به‌غدا به توندی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و هه‌ولێر پشت ڕاستی کردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه داوه که حکومه‌تی تورکیا له ڕێگای هه‌ندێک نێوه‌ندگێڕه‌وه به به‌غدای ڕاگه‌یاندووه که به مه‌رجێک هێزه‌کانی له عێراق ده‌کشێنێته‌وه که به‌غدا به تێپه‌ڕبوونی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی قه‌ته‌ر – تورکیا له‌و وڵاته‌وه ڕه‌زامه‌ند بێت. ئه‌نکه‌ره هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر به‌غدا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت ئاماده‌یه پشکی ئاوی عێراق له دوو ڕووباری دیجله و فۆرات دابین بکات.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هادی عامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی به‌در و یه‌کێک له فه‌رمانده باڵاکانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی داوای له دانیشتووانی عێراق کردووه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به له‌شکرکێشی تورکیا بۆ خاکی وڵاته‌که‌یان خۆپێشاندان بکه‌ن و ئه‌م کرده‌وه‌یه ئیدانه بکه‌ن. ناوبراو له میانه‌ی پێشکه‌ش کردنی وتارێکی له زانکۆی موسته‌نسه‌ریه‌ی به‌غدا وتی: ئێمه ڕۆژی هه‌ینی خۆپێشاندانی ده‌سه‌ڵات و به‌رگری له ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ین. ئێمه هیچ دهستڕێژییهک دژ به سه‌روه‌ری خاکی عێراق قبووڵ ناکه‌ین. تورکیا به هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه هاتووه‌ته نێو خاکی عێراق و ئێمه بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردووه. له کاتێکدا ئه‌وان به بیانووی به‌زاندی 17 چرکه‌یی ئاسمانی وڵاته‌که‌یان فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیایان خسته‌خواره‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ئێمه پێویسته ئه‌وه‌ی هه‌مانه به‌رامبه‌ر به‌م پێشێلکارییه‌ی حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره به کاری بێنین. ئێمه به تورکیا ده‌ڵێین، ئێوه له‌و ئه‌مریکایه به‌هێزتر نین که به گوشاره‌وه له عێراق وهدرمان ناوه. له ئه‌گه‌ری پاشهکشهنهکردنتان، هێز و چه‌که‌کانتان له ناو ده‌به‌ین.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسط له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که باڵوێزی تورکیا له به‌غدا بانگهێشتی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به وتووێژ و کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ هاتنی هێزه‌کانیان بۆ خاکی عێراق ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه به مه‌رجێک ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت که لایه‌نی ئه‌مریکیش ئاماده‌ی به‌شداری بێت. الشرق الاوسط هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به باڵوێزخانه‌ی تورکیایان له عێراق ڕاگه‌یاندووه که ئاگاداری‌یان سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌و هێزانه هه‌بووه.