بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی حەیدەر وەزیری پێشووی ئاشتەوایی نیشتمانی لە سوریا ڕایگەیاندووە کە هەمووان دەزانن پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دیمەشق، پەیوەندییەکی جیاوازە و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئێران هاوپەیمانی بەهێزی سوریا دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دامەزراوە جیاجیاکانەوە دادەڕێژرێت و پەیوەندییەکانی نێوان ڕێبەری باڵای ئێران و سەرۆک کۆماری سوریا، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە و هەر دوو وڵات لەم ئاستەدا پێکەوە ڕێکەوتنیان هەیە.
عەلی حەیدەر وتی کە هەڵبژاردنەکان هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سوریا درووست ناکات./.