بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئابوری، ڕایگەیاندووە کە 41 شاند لە کۆڕبەندی تاران بەشداری دەکەن کە 25 شاند لە ئاستی وەزیری دەرەوە، بریکار و جێگری وەزیری دەرەوە (11 تا 12 وەزیری دەرەوە، 5 تا 6 بریکاری وەزیر و ئەوانی دیکەش جێگری وەزیر) و هەروەها ئەمیندارانی گشتی و سەرۆکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کۆڕبەندی تاران بە سەرۆکایەتی عەلی باقری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، لە هوتێل پارسیانی ئازادی کۆدەبنەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2004 بووە ئەندامی کۆڕبەندی وتوویژی هاوکاری ئاسیا و بە یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی هەژمار دەکرێت. ئێران تا کۆتایی 2024 سەرۆکایەتی ئەم کۆڕبەندە دەکات./.