بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدی فەرماندەی تالب عەبدوڵڵا ناسراو بە ئەبوتالب، وتی: شەهیدبوون لە ڕوانگەی ئێمەوە سەرکەوتنە نە شکست، گەورەترین مەترسی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی شەڕدا ڕوبەڕوی کەسانێک دەبێتەوە کە وەها بیرکردنەوەیەکیان هەیە.
ناوبراو وتی کە خۆڕاگریی لوبنان زیاتر لە 100 هەزار کۆماندۆ و هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستیی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەگەر بەرەی باکور نەدەکرایەوە، دوژمن پێی وابوو کە بۆ شکستی خۆڕاگریی غەززە هێزی پێویستی هەیە.
ناوبراو وتی: تا ئێستا بەشێک لە چەکەکانمان بەکار هێناوە، چەکی نوێمان بەرهەمهێناوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا نمایش دەکرێت، ئێمە پەرەمان بە چەکەکانی خۆمان داوە.
جەختیشیکردەوە کە زیانەکانی دوژمنی زایۆنیستی زیاتر لەوەن کە بڵاو دەکرێتەوە و ئەوەش دەزانێت کە سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە بەردەم مەترسی مووشەک و درۆنەکانی ئێمەدایە./.