بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی ڕایگەیاند کە بە بێ گرنگیدان بەوەی کێ دەبێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا، هەناردەی نەوتی ئێران بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: هەر حکومەتێک لە ئەمریکا بگاتە دەسەڵات، ناتوانێت ڕێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بکات.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی خۆیدا زیاترین هەوڵی ئەوە بوو کە ڕێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بکات بەڵام ئەو هەوڵانە شکستی هێنا و ئەمڕۆ نەوتی ئێران بۆ کڕیارانی خۆی هەناردە دەکرێت./.