بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش سەردانەکەی عاموس هۆخشتاین نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ تەل ئەبیب کە خۆی لەدایکبووی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینە و لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستدا بووە، ڕۆژنامەی هائارێتس ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکانی ناوبراو بە ئامانجی ڕێکەوتنی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی سوودێکی نییە لە بەر ئەوەی کە حزبوڵڵا واز لە مەرجە سەرەکییەکەی، واتە ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە بەرامبەر ڕاگرتنی هێرش و پەلامارەکانی لە بەرەی باکورەوە، پاشگەز نابێتەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ناوچەکانی باکوردا حکومڕانی دەکات.
هاوکات ژمارەیەک لە بەرپرسانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەوەی چارەنووسی باکوری ئیسرائیل (ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین) دیاری دەکات سەید حەسەن نەسروڵڵایە.
شەڕ و پێکدادانەکانی حزبوڵڵای لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی بەدەر لە زیان و کاریگەرییە سەربازییەکانی، زیانێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی کوشندەشی لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان گەیاندووە./.