بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆتایی لوتکەی گرووپی حەوت کە وڵاتەکەی میوانداریی کردبوو، ڕایگەیاند کە حەماس بە شەڕی غەززە داوی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دانابوو.
ناوبراو وتی: پێدەچێت کە ئیسرائیل کەوتبێتە داوێکەوە کە لە لایەن حەماسەوە بۆی دانرابوو تا لە ئاستی جیهانی پەراوێزی بخات.
وتیشی کە ئیتالیا لەو قەرزە 50 ملیار دۆلارییە بەشداری دەکات کە لە لایەن سەرکردەکانی گرووپی 7 بۆ ئۆکراینا ڕێکەوتنی لە سەر کراوە./.