بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق بە بۆنەی سەد و پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای میدیاکارانی عێراق پێشوازی لە لقی نەجەفی ئەم سەندیکایە کرد.
ناوبراو لەو دانیشتنەدا وێڕای دەستخۆشی لە هاوخەمی گەل و حکومەت و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بۆ شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵانی، ڕوونیکردەوە کە پشتیوانی لە یەکگرتوویی خاکی عێراق، جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەی ئابوری ئەم وڵاتە، سێ تەوەری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بەرامبەر بە عێراق.
ئالی سادق داوای لە میدیاکارانی عێراقی کرد ڕاستییەکانی ناوچەکە بە خوێنەران و بینەران بگەێنن./.