بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعۆبەیدە لە پەیامێکدا داوای لە حاجییەکانی ماڵی خودا کردووە کە بۆ برایانی خۆیان لە غەززە و فەڵەستین نزای تایبەت بکەن و لە کاتی بەجێهێنانی ڕێوڕەسمی حەج، غەززە و خەڵکە خۆڕاگر و پێشوودرێژەکەی و تێکۆشەرەکانی لەم کاتە گەورە و پڕ خێر و بەرەکەتەدا وەبیربێننەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا میوانانی خودا ڕێوڕەسمی حەج بەجێدێنن، ئێمەش بە نوێنەرایەتی لە ئۆممەی گەورەی ئیسلامی سەرقاڵی جیهادین لە دژی دوژمنانی خودا.
ئەبوعۆبەیدە لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە پێناو بەرگری لە سێهەم شوێنی پیرۆزی موسڵمانان دەستیپێکرد، ڕێوڕەسمی حەجیش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی دوو ملیار موسڵمان ئەوەیان وەبیربێتەوە کە ڕاستییەکانی شەڕی ئێمە لە گەڵ دوژمن چییە، دوژمنێک کە ڕۆژانە سەرقاڵی بێڕێزیکردن و لەناوبردنی موسڵمانان و بەجولەکەکردنی فەڵەستینە./.