بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ سەرکردەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان کۆبووە.
ناوبراو ڕۆژی هەینی 14 ی حوزەیرانی 2024 لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و سەرەتا سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ بارزانییەکان کۆبووە و پاشان لە درێژەی بەرنامەکانیدا سەردانی سلێمانی کرد./.