بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی نابێت حسێب لە سەر کات بکات لە بەر ئەوەی کە خۆڕاگری ئاستی بەرگری باڵای هەیە و لە شەڕی غەززەدا سەردەکەوێت.
جێگری سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: تایبەتمەندی و تواناکانی حزبوڵڵا بووەتە هۆی ئەوەی کە شەڕەکە سنوردار بکات، نەخشە و پلانی خۆی بە سەریدا بسەپێنێت و دوژمن ناچار بکات بە پێی نەخشەکەی خۆڕاگری هەنگاو بنێت.
شێخ نەعیم قاسم ئەگەری شەڕێکی بەربڵاوی بە دوور زانی و وتی: ئەگەر دوژمن پلانی وەهای بێت خۆڕاگری بۆ چوونە ناو ئەو شەڕە دوودڵ نابێت و ڕژێمی زایۆنیستیش لەم ڕاستییە ئاگادارە.
ناوبراو وتی: ئەمە یەکەم شەڕە کە چووینەتە ناو شەڕەکەوە، وانەمان لێوەرگرتووە و بەردەوامیشە. گۆڕانکارییە ستراتیژییەکان لە بەرژەوەندی خۆڕاگرییە و دوژمن پاش ئەم شەڕە لە زیانەکانی کە لە تەواوی ئاستەکاندا پێی گەیشتووە، تێدەگات./.