بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری ڕۆژی پێنج شەممە 13 ی حوزەیرانی 2024 بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەک، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی سەردانی هەولێریش دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێشتر محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کە عەلی باقری کۆتایی هەفتە لە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە عێراق./.