بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەنگی ئاگادارکردنەوە چوار جاری بەردەوام لە کەمتر لە 10 خولەکدا لە سەفەد، تەبەریا و ڕوش بینا لە ئەلجەلیلی سەروو لێدرا. بۆ یەکەم جارە لە پاش ڕووداوەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەبەریا لێدەدرێت.
ڕادیۆ سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە بۆ یەکەم جارە لە پاش 2006 حزبوڵڵای لوبنان هێرشی مووشەکیی کردووەتە سەر تەبەریا.
ڕاشیگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان زیاتر لە 150 مووشەکی ئاراستەی ناوچە جیاجیاکانی بەرەی باکور کردووە./.