بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی هەمەلایەنە لە دژی لوبنان لە کاتێکدایە کە زۆربەی شرۆڤەکاران و چاودێرانی زایۆنیست بە گومانەوە لێی دەڕوانن.
ئەو شرۆڤەکارانە بە ئاماژە بە دژایەتیکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ هەر شەڕێکی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی لوبنان، دانیان بە کێشە ناوخۆییەکانی سوپای ئەو ڕژێمەدا ناوە.
عاموس هارئیل شرۆڤەکاری زایۆنیست ڕایگەیاندووە کە شەڕی دژ بە حزبوڵڵای لوبنان، قووڵایی ئیسرائیل ڕوبەڕوی کێشەی گەورە و کەم وێنە دەکات و شارەکانی باکور و ناوەڕاست ڕوبەڕوی هێرشێکی قورس و کەم وێنە دەکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پلان و ئامانجێکی ڕوونی لەم شەڕەدا نەماوە.
هەروەها ئوری مسگاف شرۆڤەکاری میدیای زایۆنیستیی هائارێتس بە ئاماژە بە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی بەرەی شەڕی نێوان لوبنان و تەل ئەبیب، ڕایگەیاندووە کە سوپای ئەو ڕژێمە ئامادەی شەڕێکی نوێ نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەشی لۆجستی و سەربازی تووشی لاوازی بووە، هێزە سەربازییەکان کێشەی نەبوونی ئیرادەی شەڕیان هەیە و تەنانەت ناوەندەکانی سەر بە سوپا باس لە کەمبوونی چەک و کەرەستەی سەربازی دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە ئێسحاق بریک ژنڕاڵی یەدەک لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەو ڕژێمە لەم شەڕەدا توانای شکستی حەماس و حزبوڵڵای لوبناننی نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە کابینەی شەڕی ئیسرائیل، ئەو ڕژێمە بەرەو دۆزەخ دەبات و سوپا ناتوانێت لە شەڕی دژ بە حەماس و حزبوڵڵا سەرکەوتن بە دەست بێنێت، لە بەر ئەوەی کە بچووک و لاواز بووە./.