بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسەدی بە ئاماژە بەوەی کە ماوە ماوە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشە لە خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق دەکەن، وتی: هەر هەڵەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی بارەگا و کەسایەتییە عێراقییەکان، وەڵامی توندی بە تایبەت بەرامبەر بە ئەمریکییەکان بە دواوە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکییە داگیرکارەکان هەرێمی ئاسمانیی عێراقیان لە ئەستۆدایە.
ناوبراو وتی کە هەر هێرشێک لە دژی هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بکرێت بە هاوئاهەنگی و هاوکاری ئەمریکا دەبێت.
ئەسەدی جەختیکردەوە کە خۆڕاگریی عێراق وەک پشتیوانی گەل و دۆزی فەڵەستین دەمێنێتەوە./.