بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی سەعید ئابیار ئەندامی سوپای پاسداران لە ئاکامی بۆردومانی سوریا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ڕایگەیاندووە کە سەعید ئابیار وەک ڕاوێژکاری سەربازیی ئێران لە سوریا بە هۆی بۆردومانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە نزیک حەلەب شەهید بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گیانفیدایی و قارەمانێتی ئەم شەهیدە، جەختیکردووەتەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت بزانێت وەڵام دەدرێتەوە.
فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە زایۆنیستەکان باجی ڕژانی خوێنە بێتاوانەکان دەدەن./.