بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باری تەندروستی پیاوان کە لە ناوەڕاستی تەمەنیاندان باشتر دەبێت، ئەگەر تەنها یەک ژەمی گۆشتی سوور لە رۆتینی رۆژانەیاندا بگۆڕن بە خۆراکی رووەکی.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر پیاوان یەک ژەم گۆشتی سوور لە خۆراکەکانیاندا بگۆڕن بە خۆراکی رووەکی، ئەوا هەست بە باشتربوونی بەرچاو دەکەن لە تەندروستییان.
لە ساڵی ٢٠٢٠ زانکۆی ستانفۆرد تاقیکردنەوەیەکی زانستی ئەنجامداوە کە ماوەی هەشت هەفتەی خایاندووە، تیایدا بەشێک لە بەشداربووان تەنها گۆشتی ئاسایییان خواردووە، ئەوانی دیکەش گۆشتی رووەکییان خواردووە، لە ماوەی هەشت هەفتەدا ئەندامانی گروپی دووەم یەک کیلۆ کێشیان بە شێوەیەکی سروشتی دابەزاندووە، ئاستی چەوری جۆراوجۆر لە جەستەیان باشتر بووە، هەروەها شیکاری خوێن دەریخستووە کە مەترسی تووشبوون بە خوێن مەین، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، لەکارکەوتنی ماسولکەکانی دڵ، شێرپەنجەی ریخۆڵە، نەخۆشی گورچیلە و شەکرە کەمتربووە./.