بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەی قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس کە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوەڵانی سەردانی تارانی کردبوو، وتیان: بوونی کەسایەتییەکی وەک بەڕێز قەیس سەعید لە لوتکەی دەسەڵاتی تونس وەک دەرفەتێکە تا ئەم وڵاتە پاش ساڵانێک حوکمی دیکتاتۆری و پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ جیهانی ئیسلام، ڕواڵەتێکی نوێ و باش لە خۆی پیشان بدات.
بەڕێزیان ڕایانگەیاند کە گەلی تونس توانا و دەفرایەتییەکی زۆریان بۆ پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون هەیە و هیوادارین بە سەرکردایەتی بەڕێز قەیس سەعید بە یەکڕیزی نێوان لایەنە جیاجیاکان، بەستێنی پێشکەوتنی زیاتر دابین بکرێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تونس بەردەوام دەبێت./.