بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهید حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یەکێک لەو کەسانە بوو کە ڕەوشت و ئەخلاق لە شێوازی کارکردنیدا ڕەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.
هەنگاوە کاریگەر و شۆڕشگێڕانەکانی لە ماوەی شەڕی غەززە ئەوەی پیشاندا کە خۆڕاگری بابەتێکی سەرەکییە لە دیپلۆماسیەتی دەرەوەی ئێراندا و شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە درووستی وێنەی پەیوەندی و پێکەوەبوونی دیپلۆماسیەت و گۆڕەپانی شەڕی بۆ هەمووان ڕوون کردەوە. وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران بە پێی بڕوا و بۆچوونی خۆی، چالاکییەکی بێ وچانی لە بواری بەرگری لە خۆڕاگری و بەدیهاتنی مافەکانی گەلی فەڵەستین هەبوو.
شەهید حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان تێکۆشەرێکی شۆڕشگێڕی ئێران لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا بوو و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی شارەزاییەکی تەواوی لە پێناو بەرگری لە مافەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبوو.
چالاکییە بێ وچانەکانی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەنجامدا گەیشتە ئەوەی کە پرسی فەڵەستین و خۆڕاگری گەلەکەی بووە پرسێکی سەرەکی لە ئاستی جیهیان و ڕێگری لەوە کرا لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئەم پرسە لەبیر بکرێت یان بەلاڕێدا ببرێت.
ئەو شەهیدە ئازیزە لە ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا بەرگریکارێکی بەهێزی مافی گەلی فەڵەستین و بەرەی خۆڕاگری بوو و پێگەی بەرەی خۆڕاگری لە سەردەمی وەزارەتی دەرەوەی ئەودا بەهێزتر بوو./.