بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئیسلامی ئێران سەردانی تارانی کرد.
محەممەد شیاع سودانی لە سەردانەکەیدا لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نوێنەرایەتی گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە پرسە و سەرەخۆشیی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو کۆبوونەوەدا وتیان کە ئێمە کەسایەتییەکی گەورەمان لە دەست داوە، بەڕێز سەرۆک کۆمار برایەکی زۆر باش و بەرپرسێکی کارامە و جیدی و کاریگەر و دۆست بوو./.