بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە بۆنەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و هاوەڵانی ئازیزیان پەیامێکی ئاراستەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووە کە تێیدا هاتووە ” هەواڵی ڕووداوی دڵتەزێنی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵانیمان بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە پێگەیشت. داوا لە خودای گەورە دەکەم کە سەبوری هەمووان بدات./.