بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵانیان لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەردا، پرسە و سەرەخۆشی خۆیی بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ئەم کارەساتە گەورەیە لە دڵەوە تازیەباری کردووین، سەرەڕای ئەمەش لە بیرەوەرییەکانی ئێمەدا نموونەی زۆر باشی پشوودرێژی و خۆڕاگری هەیە بەوەی کە بە سەر ئالوبەیتی پێغەمبەر لە کەربەلادا هاتووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: ئێمە دڵنیاین کە ئێرانی ئیسلامی بە بوونی ڕێبەری زانا و رۆڵە وەفادارەکانی دەتوانێت بە سەر ئەم کارەساتەشدا زاڵ ببێت، لە بەر ئەوەی کە بەردەوام لە سەر ڕێگای پێشکەوتنی خۆیدا ڕوبەڕوی کێشە و ئاستەنگی جیدی بووەتەوە بەڵام بە هێز و ئیرادەیەکی گەورەترەوە لەو ڕووداوانە هاتووەتە دەرەوە./.