بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڕێکانی ڕۆژی یەک شەممە 30 ی گوڵانی 1403 (19 ی ئایاری 2024) پاش گەڕانەوەیان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی قزقەڵاسی لە گەڵ کۆماری ئازەربایجان، تووشی ڕووداوی کۆپتەرەکەیان بوون.
هەر یەک لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، سەید محەممەد عەلی ئالی هاشم، مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و چەندین کەس لە یەکەی پاسەوانی سەرۆک کۆمار و تیمی فڕۆکەوان لەو ڕووداوەدا شەهید بوون.
لاشەی کۆپتەرەکە کاتژمێر 5 و 30 ی خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 20 ی ئایار پاش چەندین کاتژمێر گەڕانی تیمەکانی دۆزینەوە و فریاگوزاری دۆزرایەوە و تەواوی سەرنشینەکانی بە پلەی پڕ لە شانازیی شەهیدبوون گەیشتن./.