بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پشتگوێخستنی ئاوسانی پێیەکان کارێکی باش نییە. دکتۆر هێمن پزیشکی نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم لەم بابەتەدا باوترین هۆکارەکانی ئاوسانی پێ دەخاتەڕوو.
هۆکارەکانی ئاوسانی پێیەکان:
نەخۆشی دڵ.
نەخۆشی گورچیلە.
نەخۆشی جگەر.
خەستبوونەوە و کڵۆبوونی خوێن.
کاریگەری لاوەکی هەندێک جۆری دەرمان.
هەوکردنی بەکتریایی یان ڤایرۆسی.
سکپڕی.
شێوازی ژیان و ئیش و کار.
کێشی زۆر.
لەپێکردنی پێڵاوی ناتەندرووست.
هەوکردنی جومگەیی ڕۆماتیزمی.
بەرکەوتنی زەبری دەرەکی یان کەوتن.
مانەوە لە پلەی گەرمی بەرزدا.
تەمبەڵی غودەی دەرەقی.
گیرانی کەناڵە لیمفاوییەکان.
کەی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟
زۆربەی کات ئاوسانی پێیەکان خۆی نامێنێت بەڵام ئەگەر ئاوسانەکە بۆ ماوەیەک بەردەوامی هەبوو، وا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
ئەگەر ئاوسانەکە لە گەڵیدا تەنگەنەفەسی و ئازاری سنگ و ناڕەحەتی دیکە هەبوو، ئەوا بە زووترین کات پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی بکرێت./.