بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل وتی: ئێمە بۆ شکستی ڕژێمی زایۆنیستی و هەڵوەشانەوەی پرۆژەی زایۆنیسم لە ساتەوەختێکی مێژووییداین. دوژمن پاش هەشت مانگ لە شەڕی غەززە لە پاشەکشە و لەدەستدانی متمانە بە خۆیە. خۆڕاگری لە غەززە دۆخێکی باشی هەیە و لە سەرجەم شوێنەکاندا جێگیربوونەوەی دەستپێکردووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین توڕەبوونی خۆیان لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە پیشان بدەن و زریانێک بۆ گەمارۆدانی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێبکەن، ئەو کارەی کە دەبێت لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بکرێت پێکهێنانی بەرەیەکی سیاسی بەربڵاو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان و حکومەتی ئەمریکایە.
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی چەکەکانی هاوردە دەکات بەڵام خۆڕاگری چەکەکانی لە میانەی شەڕدا درووست دەکات. هەرچی ئەم شەڕە درێژەی هەبێت ئێمە ئامادەی خەباتین و پاش هەشت مانگ لە شەڕی غەززە هێشتا خۆڕاگری لە گۆڕەپانەکاندا دەستی باڵای هەیە./.