بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە خواردنەوەی قاوە بۆ هەمووان وەک یەک تەندرووست نییە و هەندێک کەس هەیە کە پێویستە لە خواردنەوەی دووربکەونەوە.
ئەو کەسانە بریتین لە:
ئەوانەی کێشەی ڕیخۆڵەیان هەیە نابێت قاوە بخۆنەوە چوونکە کێشەی کرداری هەرسیان بۆ درووست دەکات و تووشی غازات و سکچوون دەبن.
بۆ ئەو دایکانەی شیر بە منداڵەکانیان دەدەن یان دووگیانن، مەترسی هەیە.
ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، چوونکە قاوە دەوڵەمەندە بە کافایین، بۆ ماوەیەکی کاتی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ زیاد دەکات.
ئەو کەسانەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان هەیە.
ئەو کەسانەی زەختیان هەیە و پەستانی خوێنیان بەرزە.
ئەو کەسانەی ئاوی ڕەشی چاویان هەیە.
ئەو کەسانەی کە دەرمانی پزیشکی بەکار دەهێنن پێویستە بە ڕاوێژ لە گەڵ پزیشک قاوە بخۆنەوە./.