بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هاوکات لە گەڵ زیاتربوونی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند کە هێرشەکان نەک تەنیا کاریگەرییەکی نەبووە، بەڵکوو کەمبوونی هێز و کەرەستە سەربازییەکان وایکردووە کە ئۆکراینا ناوچەیەکی زۆر لە دەست بدات.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و بەریتانیا دەستیان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئۆکراینادا هەیە، ئەوان نەک تەنیا مووشەکی دوورهاوێژ و چەکی قورس بە ئۆکراینا دەدەن بەڵکوو بۆ بەکارهێنانیان لە دژی ڕووسیا گڵۆپی سەوز بۆ ڕژێمەکەی زیلینسکی هەڵدەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداریی دایە وڵاتانی رۆژئاوا و وتی کە ئەو وڵاتانە لە پرسی هاوکاریکردنی ئۆکراینا یاری بە ئاگرەوە نەکەن./.