بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کەشتی سەربازیی ” میسۆن ” سەر بە سوپای ئەمریکا لە دەریای سوور بە چەندین مووشەکی دەریایی گونجاو کراوەتە ئامانج.
ناوبراو هەروەها وتی: کەشتی Destiny لە دەریای سوور لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی دەریایی، مووشەکی و درۆنی کراوەتە ئامانج.
ئەو کەشتییە پاش ئەوەی کە گرنگیی بە بڕیاری ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی بە ئاراستەی ڕژێمی زایۆنیستی نەدا، کرایە ئامانج.
یەحیا سەریع وتی کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ هاوکاریکردنی گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت و تەنیا بە کۆتایی هێنان بە شەڕ و گەمارۆی کەرتی غەززە، بە کۆتایی دەگات./.