بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئۆنڕوا ڕایگەیاندووە کە خێزانە فەڵەستینییەکان لە پێناو ئاسایشی خۆیان لە شارۆچکەی ڕەفەح کۆچ دەکەن و لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 450 هەزار کەس لەوان شارۆچکەکەیان بە جێهێشتووە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری نەگەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، کارەساتێکی گەورە لەم ناوچەیە ڕوو دەدات.
ئاژانسی ئۆنڕوا داوایکردووە کە ڕژێمی زایۆنیستی تایبەت بە ئاوارەکان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت./.