بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری لە سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە، وتی: تا ئەو کاتەی ڕژێمی زایۆنیستی پابەندی ئاگربەستی تەواو لە غەززە نەبێت هەر جۆرە ڕێکەوتنێک بێ واتا دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی واز لە هێرش و دەسدرێژی و تاوانەکانی نەهێنێت، پێویست بە دانوستانی ئاگربەست ناکات.
ئەبوزەهری وتی: مەرجەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بریتییە کە ڕاگرتنی هێرش و دەسدرێژییەکان و دابینکردنی هەلومەرجی پێویست بۆ گەڕانەوەی خەڵکی فەڵەستین لە غەززە و ئەگەر ئەمە مسۆگەر نەبێت دیلە زایۆنیستەکان ڕووناکی بە چاو نابینن.
ڕاشیگەیاند کە ئازادکردنی دیلە فەڵەستینییەکان لە ڕیزی مەرجەکانی خۆڕاگریدایە و دیلەکان دەبێت بە پێی ئەو میکانیزمانە کە خۆڕاگری دیاریی دەکات ئازاد بکرێن./.