بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە مانگی ڕابردوو یەک ملیار و 189 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کراوە.
زۆربەی هاوردەی عێراق لە تورکیا بەرهەمە خۆراکییەکان، پزیشکییەکان و کشتووکاڵییەکان بووە.
دەستەی ئاماری تورکیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵی 2023 نزیکەی 13 ملیار دۆلار بووە.
ڕێژەی هەناردەی تورکیا لە ساڵی ڕابردوو بۆ عێراق 12 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە و ڕێژەی هاوردەش لەم وڵاتە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
بەرپرسانی پەیوەندیداری تورکیا ڕایانگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە و عێراق لە ساڵی 2024 بەرزبوونەوەی هەبێت و بگاتە 17 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار./.