بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی قۆخ دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
لە کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوبوونەوە و زۆری کێش، لە بەر ئەوەی کە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
بۆ خانمانی دووگیان ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی و زۆربەی ڤیتامینەکان و کانزا سەرەکییەکانی تێدایە کە گرنگن بۆ گەشەی کۆرپەلە و دایکان.
ڕێگری دەکات لە کەمی پۆتاسیۆم، بۆیە ڕۆڵێکی باشی هەیە لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی پەستانهی خوێن.
یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان بۆ گەشەی منداڵ و کێش و باڵای تەندرووست.
پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوە و نەهێشتنی چرچولۆچی، ڕەشی پێش چاو، سیسبوونی پێست، زوو سپیبوونی موەکانی قژ و هەڵوەرینی.
چارەسەری قەبزی و ڕێگریی لێدەکات و ڕیخۆڵەکان پاک و چالاک دەکاتەوە لە مادە ژەهراوییەکان و غازات کەمدەکاتەوە.
خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی پێست و هەوکردنی جومگەکان و چەندین جۆری شێرپەنجە.
یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا دەدات و میوەیەکی زۆر باشە بۆ توشبووان بە نەخۆشی شەکرە.
پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێزکردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری.
کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکە و هیلاکی و شەکەتی بەردەوام و توڕەیی.
پاراستنی ددانەکان و نەهێشتنی کلۆری و هەوکردن و ئاوسان و خوێنبەربوونی پوک./.