بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میوە، سەوزەکان، دانەوێڵەکان و چەورییە سوودبەخشەکان لەوانەن کە دەبێت لە بەرنامەی خۆراکیدا بوونیان هەبێت.
لە بەرامبەردا هەندێک خۆراک هەیە کە بە ڕەچاوکردنی پێشینەی شێرپەنجە لە خێزاندا، باشترە هیچ کات بەکار نەهێندرێت. وەک:
خوێ:
زانیارییە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن کە خوێ و خواردنە سوێرەکان، هۆکاری شێرپەنجەی گەدەن.
گۆشتی مانگا:
خواردنی زۆری گۆشتی سوور بە دڵنیاییەوە پەیوەندییەکی زۆری لە گەڵ توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنەوە هەیە. باشترە خواردنی گۆشتی مانگا و سوور بە گشتی بۆ کەمتر لە نیو کیلۆ لە هەفتەدا کەم بکرێتەوە.
ماسی قوتوو:
ئەگەر دەکرێت ماسی قوتوو لە بەرنامەی خۆراکی ڕۆژانەدا بسڕەوە، لە بەر ئەوەی کە لە وەبەرهێنان و مانەوەی ئەم خواردنەدا خوێی زۆر بەکار دێت تا هەمان تازەیی سەرەتایی هەبێت.
شیر:
سیستەمی خۆراکیی دەوڵەمەند بە کالسیۆم مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و هەروەها شێرپەنجەی هێلکەدان زیاد دەکات.
خواردنە خێراکان:
ئەگەر پێشینەی توشبوون بە شێرپەنجە لە خێزانی ئێوەدا هەیە، دەبێت خواردنە خێراکان بە لاوە بنێن، بە تایبەت هات داگ کە خوێ و چەوری زۆری هەیە و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن./.