بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا و بەریتانیا وەک دوو زلهێزی خاوەن چەکی ئەتۆمی لەوپەڕی دەریا ئازادەکانەوە بە کەشتییە زەبەلاحە پڕچەککراوەکانیانەوە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت دەریای سوور و هاوکات گوشارەکانیان لە سەر چەندین وڵاتی عەرەبیش چڕکردەوە تا پەیوەندی بە هاوپەیمانییەکی دەریاییەوە بکەن کە تەنیا ئامانجەکەی پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستییە، بەڵام نەک تەنیا لەوەدا شکستیان هێنا کە ڕێگری لە هێرشەکانی یەمەنییەکان بکەن، بەڵکوو زۆرن ژمارەی ئەو کەشتییانەی کە بۆ گەیشتن بە بەندەرەکانی فەڵەستینی داگیرکراو زیانیان پێگەیشتووە و ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لە سەر دۆخی ڕژێمی زایۆنیستی داناوە.
ئەمریکا و بەریتانیا چاوەڕوان بوون کە جێگیرکردنی کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەوان لە ناوچەکە، بگاتە وازهێنانی یەمەنییەکان لە هێرشەکانیان، بەڵام یەمەنییەکان ئەو کەشتییانەشیان کردە ئامانجی مووشەک و درۆنە خۆکوژەکانی خۆیان تا ئەوە دووپات بکەنەوە بەکارهێنانی هێز لە بەرامبەر یەمەن سوودی نییە.
پاش نزیکەی 500 هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە ” هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە هێرشی یەمەنییەکان گتا ئێستا ئەنجامی نەبووە “. فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و بەریتانیاش لە دەریای سوور ڕایگەیاندووە کە ” مەترسی هێرشی یەمەنییەکان لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر بووە “.
یەمەنییەکان لە هێرشە دەریاییەکاندا لە دەریای سوور و ناوچەکانی دیکە حەماسەتێکی گەورەیان خوڵقاند. چاودێران دەڵێن ئەمە گەورەترین شەڕی دەریایی هێزەکانی ئەمریکایە لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی لە دژی وڵاتێکی دیکە، ئەویش لە گەڵ هەژارترین وڵاتی عەرەب. بەڵام هەر ئەم وڵاتە هەژارە ئەوەی بە جیهان سەلماندووە کە تەنانەت لە پاش گەمارۆکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی، بەهێزترین و بوێرترین وڵاتە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا و هێرشەکانی وایکردووە ئەمریکا لە سەر ئاستی جیهان تووشی سووکایەتییەکی زۆر ببێت، بە جۆرێک کە زۆربەی کۆمپانیاکانی بواری بیمە، پشتیوانی لە کەشتییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتدەکەنەوە. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی تا ئێستا شتی وەها نەبینراوە.
ئەمریکا و بەریتانیا بە پشتیوانیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و هێرشەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر غەززە، زیانێکی گەورەیان بە گەشەی ئەورووپا گەیاندووە. ۆڵ ستریت ژوورناڵ ئاشکرای کردووە کە زۆربوونی ئاڵۆزییەکان لە دەریای سوور ڕێگریی لە جوڵەی ئاسایی کەشتییەکان لەم ناوچەیەدا کردووە و ئەورووپاش زیاترین زیانی بەرکەوتووە، لە بەر ئەوەی کە بەسەربازگەکردنی دەریای سووەر، وایکردووە کۆمپانیاکانی کەرتی گواستنەوە ڕێگایەکی دیکە وەک ئەفریقا هەڵبژێرن و ئەمەش تێچووی گواستنەوەی زیاد کردووە، لە هەلومەرجێکی وەهادا ڕێژەی هەڵئاوسان لە ناوچەی یۆرۆ بەرز بووەتەوە و لەمساڵدا کێشە ئابورییەکانی ئەو وڵاتانەش زیاتر دەکات.
گەمارۆ دەریاییە سەپێندراوەکەی یەمەن لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و لێکەوتەکانی هێرشە دڕندانەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر غەززە، گورزێکی کوشندەی لە ئابوری زایۆنیستەکان داوە. وەزیری دارایی ئەو ڕژێمە ڕایگەیاندووە کە تێچووی ڕاستەوخۆی شەڕ رۆژانە 246 ملیۆن دۆلارە و ئەگەر درێژەی هەبێت ڕەنگە تێچووە داراییە ڕاستەوخۆکان بگاتە 50 ملیار دۆلار. بۆ زانیاری زیاتر، تێچووی ڕاستەوخۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە.
ڕاپۆرتە ئابوری و داراییەکانی ناوەندەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی، پیشاندەری قەیرانێکی گەورە و بەربڵاوی ئەو ڕژێمەیە کە بەردەوام لە پەرەسەندندایە، وەک:
ئابوری ڕژێمی زایۆنیستی لە سەدا 20 بچووک بووەتەوە.
ڕێژەی گەشەی ئابوتری لە سەدا 6.5 بۆ لە سەدا 2 دابەزیوە.
لە سەدا 27 ی هاوکارییە داراییەکان بۆ خەڵک کەمبووەتەوە.
ڕێژەی وەبەرهێنان بە شێوازی مامناوەند لە سەدا 67.8 کەمبووەتەوە.
پرۆژەکان ڕاگیراون و بێکاری زیادی کردووە.
تێچووی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەدا 88 زیادی کردووە.
ڕژێمی زایۆنیستی پەنای بردووەتە قەرزکردن.
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە گەلی سەربەرزی یەمەن لە پشتیوانیکردنی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە و شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان وەها حەماسەتێکیان خوڵقاندووە کە نەک تەنیا ئازادیخوازەکانی جیهان بە چاوی ڕێزەوە سەیری دەکەن، بەڵکوو دوژمنانیش لە بەرامبەردا سەر نەوی دەکەن./.