بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قارچک خوێ و ئاسنی تێدایە و گرنگترین ڤیتامینەکانی K,E,C,B لە خوارەکەیدا هەیە، ئەمە جگە لە بوونی مادەی کارتین کە بەرگری جەستە زیاد دەکات.
ژاپۆنییەکان لە کۆندا قارچکیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا بەکار دەهێنا.
سوود و گرنگی قارچک بۆ تەندرووستی مرۆڤ زۆرە کە لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەوان دەدرێت:
دەبێتە هۆی چالاککردنی کۆئەندامی دەمار و نوێنکردنەوەی شانەکان.
سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەیە کە خوێنیان کەمە و دەتوانن قارچک بخۆن چوونکە ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان زیاد دەکات.
دەتوانرێت لە بری گۆشت بەکار بهێندرێت، چوونکە هەمان سوودی گۆشتی هەیە بەڵام کێش زیاد ناکات و تەندرووستە.
سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و هیچ زیانێکی بۆ تەندرووستی ئەوان نابێت.
ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سیل کەم دەکاتەوە.
دەتوانێت بەکار بهێندرێت وەک چارەسەرێک بۆ قەبزی، بەوەی کە لە گەڵ لیمۆ یان سرکە بخورێت.
نەهێشتنی هیلاکی جەستە.
ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
زیادکردنی بەرگری جەستە لە دژی ڤایرۆسەکان.
کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ بە ڕێژەی لە سەدا 12.
کەمکردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان و لەناوبردنیان.
بۆ توشبووان بە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان باشە./.