بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم محەممەد دەیلەمی ڕایگەیاند کە دۆسیەی فەڵەستین بۆ یەمەن گرنگترین و یەکەم دۆسیەیە و لە گەڵ وڵاتانی دیکەی وەک ئێران، لوبنان، عێراق و ….. بڕیاری هاوکاریکردنی غەززە دراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەمەنییەکان وەک چەند مانگی ڕابردوو خەڵک و خۆڕاگری غەززە بە تەنیا ناهێڵنەوە.
باڵیۆزی یەمەن لە تاران سەبارەت بە خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان ڕایگەیاند کە دەتوانین وەک ئاگاداربوونەوە و ووشیاربوونەوەی ویژدانی مرۆڤایەتی ناوی ببەین وەک چۆن کە وڵاتانی ئەمریکای لاتینیش پشتیوانی زۆریان لە فەڵەستین کردووە./.