بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: سەرکوتکردن و توندووتیژیی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر ناڕەزایەتی مامۆستایان و خوێندکاران لە دژی کۆمەڵکوژی و تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی نیگەرانی و نەفرەتی ڕای گشتی جیهان.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم سەرکوتکردنە لە پێناو بەردەوامی پشتیوانی هەمەلایەنەی واشنتنە لە ڕژێمی زایۆنیستی و بە ڕوونی سیاسەت و هەڵسووکەوتی دژ بە یەکی ئەمریکا لە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین پیشان دەدات.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە واشنتن دەبێت دەستبەجێ واز لە پشتیوانیکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێنێت./.