جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

ئازاری شان و قۆڵ چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

جام کوردی – ئازاری شان و قۆڵ یەکێکە لە هەرە بێزارکەرترین ئازارەکانی لەش، کە ئازاری شان یان بازو و قۆڵەکان لە خۆ دەگرێت، هەروەها مەچەک و دەست و پەنجەکانیشە. ئەم ئازارە هۆکارێکی زۆری هەیە و بە پێی هۆکارەکانی نیشانەکانیشی دەگۆڕدرێت.

نیسان 22, 2024
in زانست و تەندرووستی
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر هەڤین کەمال شامحەممەد پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج هۆکار و چارەسەرەکانی ئازاری شان و قۆڵی خستووەتەڕوو.

هۆکارەکان:

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

1 – شێوازی بەکارهێنانی هەڵە و خووی ڕۆکانەی هەڵە.

هەڵگرتنی شتی قورس:

خراپ ھەڵگرتنی شتی قورس، ئەویش بە بەکارھێنانی تەنیا یەک قۆڵ، ڕێگای ھەڵگرتنی ھەڵە زۆر جار ئازار دروستدەکات لە ئێسکدا، لەبەرئەوە ھەڵگرتنی شتی قورس بەھەردو پەلی سەرەوە باشترە، جگە لەوەی ئەبێت بە دەستەکان ھەڵبگیرێت نەک ھەڵبواسرێت بە قۆڵەوە.

شێوازی ھەڵە و جوڵەی ھەڵە لەکاتی کاردا:

 زۆربەی زۆرمان لەکاتی کاردا دەستەکانمان بەکاردێنین، لەکاتی کاری وەک ئیشکردن لەسەر کۆمبیوتەر یاخود نوسین لەسەر کاغەز، بەڵام دانانی تەندروستی قۆڵ و دەست زۆر گرنگە بۆیە گرنگە ھەر 15 چرکە جارێک شێوازی دانانی قۆڵت بگۆڕیت و وەرزش بکەیت بە پەنجەکانی دەستت.

شێوازی ئۆتۆمبیل لێخوڕین:

لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەیەکی زۆر و لەگەڵ مانەوە لەسەر یەک شێوازی دانانی قۆڵ و دەستەکان بۆ ماوەیەکی زۆر و بەرزکردنەوەو ڕاکێشانیان ئازار دروستدەبێت، بۆیە دەبێت زو زو دەست و باسک و بازوت بجوڵێنیت و وەرزشی پێ بکەیت.

شێوازی نوستنی ھەڵە:

 ھەندێ کەس لەسەر قۆڵێکیان دەنون، یاخود بەشێوەیەکی ناتەندروست ئەینوشتێننەوە، وە لەوانەیە بەو شێوەیە ئاسودەبن لەنوستنەکەیاندا، بەڵام ئەمە زیان دروستدەکات بۆ داھاتو کەئەو ماسولکانە عەزێتیان دەبێت و ئازار دروست دەکات.

2 – ئازار لە قۆڵەکان بە هۆی هۆکاری نەخۆشییەوە:

بڕێکجار ئازاری شان وقۆڵ بەھۆی ھەبونی نەخۆشیەکەوە دروستدەبێت کە باوترینیان ئەمانەن:

کارپاڵ تونیل سیندرۆم:

 بەھۆی بونی فشار لەسەر ئەو دەمارەی کە دەچێت بۆ دەستەکان و ناوی (median nerve)ە، سڕی و ئازار دروست دەبێت لە پەنجەکاندا، ھەروەھا ھەندێ جار دەچێت بۆ دەست و قۆڵەکان.

زۆربەی جار بەھۆی بەکارھێنانی زۆری دەستە توشبۆکە لەکاتی کاردا و مستەکۆڵەی بەھێز یاخود بەکارھێنانی زۆری کۆمبیوتەر و مۆبایل دروست دەبێت، بۆیە پشودان بە دەستەکان گرنگە و لەگەڵیدا وەرزشی تایبەت و ھەروەھا بەپێی ئەو ڕێنماییانەی پزیشکی پسپۆڕدای ئەنێن بۆ ئەوەی نەشتەرگەری پێویست نەبێت.

نەخۆشییەکانی دڵ یاخود جەڵتەی دڵ:

ھەندێجار شان و قۆڵ ئێشە لەوانەیە نیشانە بێت بۆ ڕودانی جەڵتەی دڵ، بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵیدا ئازاری سەرسنگ ھەبو، بۆیە پێویستە بە خێرایی ڕای پزیشکی پسپۆڕ وەرگیرێت، لەگەڵیشیدا لەوانەیە ھەناسە تووندی و ڕشانەوەو دڵتێکەڵھاتن و سەرگێژخواردن، عارەق کردنەوەو ھەرس نەکردنی خواردن و لێدانی خێرای دڵی لەگەڵدا بێت.

ھەوکردنی ماسولکەکانی قۆڵ و شان:

 بەھۆی ھەڵگرتنی شتومەکی قورس و لابردنی کەلوپەلی قورس، ھەندێ جار ماسولکەکان ھیلاک و شەکەت دەبن، دەبنە ھۆی دروست بونی کلس لە بەستەر و ژێی ماسولکەکان یاخود ھەوکردن لە ماسولکەکاندا، ناسینەوەی ئەم جۆرە ئاسانە، چونکە بە دەست لێدان و جوڵانی ماسولکەکان ئازار دروستدەبێت، دەتوانرێت تەنیا بە بەکارھێنانی کریم و جێڵی تایبەت و مەساج کردن بە زەیتی زەیتون یاخود زەیتی نەعنا ئەمە چارەسەرکرێت کە دژە ھەوکردنیان تیادایە و ھەوکردنەکە ناھێڵن، ھەروەھا پشودان و وەرزش کردن و دور کەوتنەوە لە ھەڵگرتنی شتی قورس بەتەنیا یاخود بە یەک دەست.

ئازار و ھەوکردن لە مل دا و کێشەی بڕبڕەکانی مل:

 ھەندێ جار بونی کێشەیەک لە مل دا دەبێتە ھۆی ئازار لە شان و قۆڵدا، و سڕبون و دەرزی ئاژەنین لە پەنجەکاندا، لەبەرئەوەی ئاو دەمارانەی لە بڕبڕەکانی ملەوە دەردەچن ھەمان دەمار دێن بۆ قۆڵ و دەستەکان، بونی ھەر فشارێک لەسەر ئەم دەمارانە، ئایە بەھۆی ئینزلاقی دیسکەوە بێت یاخود داخورانی جومگەی فاسیت بێت لە ملدا، دەبنە ھۆی دروستبونی ئازار، ھەندێ جار فشار لەسەر دڕکە پەتک ئازاری توند دروستدەکات لە قۆڵەکاندا.

شێوازی نوستنی ھەڵە و دانیشتنی بەردەوام بەشێوەیەک بۆ ماوەیەکی زۆر، فشاری باری دەرونی ئەمانە ھەموی دەبنە ھۆی ھەوکردنی دەمارەکانی مل کە کاریگەری ھەیە لەسەر قۆڵ و پشتیش.

بەگشتی ھەر فشار و ھەوکردنێک لە دەماری مل، شان و مەچەک یاخود ژێی ماسولکەکانی شان و دەست ئازار دروستدەکات لەھەمو قۆڵەکەدا.

خۆپاراستن لە ئازاری شان و قۆڵ و دەست:

1 – ھیلاک نەکردنی بڕبڕەکانی مل و پشت و ماسولکەکانی شان و قۆڵ و دەست ئەویش بەوەی بەشێوازی ھەڵە بەکاریاننەھێنین، وەبۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک شێواز نەمێنین لەکاتی کاردا یاخود لەکاتی سەیرکردنی تیڤی یاخود خوێندنەوە یان ھەر چالاکیەکی دی دەبێت ھەمو 15 – 20 خولەک جارێک باری وەستانی لەشمان بگۆڕین.

2 – وەرزشکردن: بۆ بەھێز کردنی ماسولکەکان و باشتر کردنی جوڵەی جومگەکان، و دروست نەبونی فشاری سەر ماسولکە، و ئازار، ئەمەش ھەندێ لەو وەرزشانەی دەتوانین بیکەین:

جوڵانی ھەردو قۆڵ بەلای ڕاست و لای چەپ و بەشێوەی بازنەیی و دوبارەکردنەوەیی بە شێوەیەکی ڕۆژانە کەی بوارت ھەبو.

ھەردو پەنجەی دەستەکانت دەئاڵێنیت لەگەڵ یەکدا و بەرەو دەرەوە دەیانبەیت بۆ ماوەی 15 چرکە، ئینجا دەوەستیت بۆ 15 چرکە و جارێکی تر ھەمان شت دوبارە دەکەیتەوە، واباشە لە ڕۆژێکدا چەندین جار دوبارە بکرێتەوە.

وەرزشی پاڕانەوە، ھەردو دەستت بەشێوەی دانانی دەست بۆ پاڕانەوە دەخەیتە بەردەم سنگت بەشێوەیەکی ڕاست و فشار دەخەیتە سەریان بۆ ماوەی 5 خولەک و دیسانەوە پشویان پێ دەدەیت و ئەمە چەند جارێک دوبارە دەکەیتەوە.

3 – جۆری خۆراک؛  خۆراکی گونجاو تە ندروست کاریگەرییەکی باشیان ھەیە بۆ نەھێشتنی ئازاری شان و قۆڵ، بەتایبەتی ئەو خواردنانەی کە ڕێژەی کالسیۆم و ڤیتامین D یان زۆرە وەک شیرەمەنیەکان، چەوریی و چەورییە بەسودەکان و ئەو خواردنانەی وئۆمێگا-3 یان تێدایە وەکو چەرەسات، فستق، گوێز، بادەم و گازۆ، ئەو سەوزانەی مادەی ئاسنیان زۆرە وەکو کەرەوز، سپێناخ و ئەوانەی دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسان و ئازار شکێنیان تێدایە وەکو زەردەچەوە، زەنجەفیل و بیبەری تون./.

 

Previous Post

بەرپرسی هەواڵگری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی دەستی لە کار کێشایەوە

Next Post

زانیارییەک لە سەر جگەرەکێشان بزانە

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
زانیارییەک لە سەر جگەرەکێشان بزانە

زانیارییەک لە سەر جگەرەکێشان بزانە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020